نوێنەری عێراق: بەشگەی کار، رۆژانە ١٠٠هەزار بەرمیل نەوت قاچاخ دەکا
"حەسەن سەلام" سەرۆکی کۆمیسیۆنی شەهیدان، قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێڕاق، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: "کۆمپانیای کار رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت قاچاخ دەکاو دەبێ لەوبارەوە لێکۆڵینەوە بکرێ".
حەسەن سەلام لەو نامەدا بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی وتووە: "لەئاراستەی پاراستنی سامانی گشتی و جەخت کردنەوە لە جێبەجێکرانی بەرنامەی کاری دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی، دۆسییەکی گەندەڵیی مەترسیدار هاوپێوەند بە قاچاخی سەد هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای کارەوە، ئاراستەی خزمەتی جەنابت دەکەین".بەقسەی حەسەن سەلام، ئەو دزییە دەخرێتە ریزی تاوانەکانی قاچاخی نەوت و زیانەکانی بۆ دەوڵەت، یەکسانە لەگەڵ هەزاران ملیار دۆلار و ئەگەر ئەو سەد هەزار بەرمیل نەوتە لەنێو گرێبەستی چیندا (نەوت لەبری بنیات نانەوە) گونجێندرابا، ئێستا وڵات لە لوتکەی ئاسودەیی و گەشەکردندا بوو.