ڕوودانی تەقینەوە لە دەورووبەری پێگەی عەینولئەسەد
سەرچاوە هەواڵییەکان، دوێشەو ڕایانگەیاند؛ لە دەورووبەری پێگەی "عەینولئەسەد"ی ئەمریکا تەقینەوە رووی داوە.
پەیامنێری ئەلمەیادین لە عێڕاق لەوبارەوە ڕایگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە دەورووبەری پێگەی عەینولئەسەد شوێنی جێگیربوونی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە رۆژاوای ئەو وڵاتە بەرگوێ کەوتووە. چەند سەرچاوەیەکی نافەرمیی ڕایانگەیاند، پاش بیسترانی دەنگی تەقینەوە، دووکەڵێکی زۆر لەو پێگە بەرز بۆوە کە پێشاندەری هێرشکرانەسەر ئەو پێگە ئەمریکییەیە.
تا ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو تەقینەوە ڕانەگەیێندراوە. بەرلەوەش هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق لەئاراستەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین و هەروەها لەبەر پاڵپشتیی ئەمریکا لە رژیمی زایۆنی لە ژینۆسایدکردنی خەڵکی غەززە، چەندین جار پێگە سەربازییەکانی ئەمریکایان لەناوخاکی عێراق و سوریا بەئامانج گرتووە.