ئه‌یلوول 24, 2024 20:43 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی عێراق لە جەنایەتەکانی ئیسراییل دژ بە لوبنان

سەرۆک کۆماری عێراق بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی لوبنان پێیداگرت ئەم دەسدرێژییانە ناوچەکە بەرەو سناریۆ و پلانگەلێکی پڕمەترسی پاڵ پێوە دەنێت.

"عەبدولەتیف ڕەشید" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئێمە سوور و پیێداگرین لە سەر پاڵپشتیمان لە برایانمان لە فەلەستین و لوبنان و هەروەها لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕمان سەبارەت بە نەیارەتی کردنی هەرچەشنە دەسدرێژییەک و پێویستیی ڕاگیردرانی خێرای ئەم پەلامارانە، هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین ئەرک و بەرپرسایەتیی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لە پێناو ڕاگرتنی شەڕی دژ بە خەڵکی غەززە و ئەو باقی ناوچە فەلەستینییەکان بەجێ بێنێ.لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ بە هۆی ئەم ڕووداوە پڕمەترسییانە دەبێ هەڵوێستێکی یەکپارچەی نێودەوڵەتی لە پێناو ڕاگرتنی ئەم دەسدرێژییە بگیردرێتە بەر، لەبەر ئەوەی خەریکە ناوچەکە بەرەو ڕووداو و سناریۆگەلێک پاڵ پێوە دەنێ کە بە سوودی هیچ لایەنێک نییە. ئێمە خوازیاری گرتنەبەری هەڵوێستێک لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوەین لە پێناو پێشگری بە تەشەنەی شەڕ و بڵێسەسەندنی ئاگرەکەی بۆ لوبنان و یان هەر ناوچەیەکی دیکە و هەروەها سوور و پێداگریشین لە سەر پێویستی ئەنجامدرانی فریاگوزاری خێرا بۆ کەسانی لێقەوماو و زەبرلێکەوتووی ئەم پەلامارانە.محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە ئێمە دەسدرێژییەکانی ئیسراییل بۆ سەر خەڵکی وڵاتی دۆست و برامان لوبنان بە تووندی ئیدانە دەکەین و ئەوە بە مەترسییەکی قورس دەزانین لەسەر هەموو ناوچەکە کە دواهاتی گەلێک نالەباری دەبێ.