سوودانی: پێویستمان بە ئەمریکاییەکان نییە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی قەیرانی تیرۆریزمی داعش، پێیداگرت کە وڵاتەکەی ئیتر پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان و هێزی سەربازیی ئەمریکا نییە.
"محمد شیاع السودانی" پێیداگرت کە وڵاتەکەی ئیتر پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهاتبوو، نییە وعێراق ئێستا خەریکی پلانداڕشتنە بۆ راگەیاندنی خشتەی زەمەنی پاشەکشەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق.ئەم قسانەی سوودانی سەبارەت بە پێویست نەبوونی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق لە کاتێکدایە کە جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کردبوو کە بە شێوەی فەرمی کۆتایی دەهێنا بە مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١.
بە پێی ئەو ڕێککەوتنە چوونەدەری هێزی ئەمریکایی پاش تێپەڕینی هەژدە ساڵ لە بەڕێکرانیان بۆ عێراق دەبا جێبەجێ کرابایە کە جێبەجێ نەکرا. حکومەتی بایدێن مانەوەی هێزی ئەمریکایی بە بیانووگەلێکی وەک تەرکیزی ئەمریکا لە سەر راهێنانی سەربازیی هێزی عێراقی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعش و پشتیوانیی هەواڵگری لە هێزە چەکدارەکانی عێراق پاسا دەداتەوە.