ڕووداوەکانی لوبنان ئاسایش و سەقامی ناوچە تێک ئەدات
سەرۆک کوماری عێراق لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی لوبنان و پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوانە ئاسایش و سەقامی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسی ڕاستەقینە دەکاتەوە .
عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کوماری عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی دژی خەڵکی لوبنان کە بووە هۆی شەهادەت و بریندار بوونی سەدان کەس . سەرۆک کوماری عێراق وەبیریشی هێنایەوە ئەو شتەی وا لوبنان ڕووبەڕوویەتی گوڕانێکی مەترسیدارە کە هەڕەشەی لە ئاسایش و سەقامی ناوچە دەکات . ناوبراودەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی دژی خەڵکی لوبنانی شەرمەزار کرد و جەختی کرد ئەو ڕووداوە شوێنهاتێکی مەترسیداری دەبێت بۆ سەر هەموو ناوچە و ئێمە خوازیاری لەبەر گرتنی هەڵوێستێکی بە بڕین لە لایەن کومەڵگا نێونەتەوەییکانەوە بۆ بەرگرتن لە توند بوونەوەی بارگرژی و پاڵپێوەنانی شەڕ بۆ لوبنان یان هەرناوچەیەکی دیکە و جەخت دەکەین لەسەر پێویستی فریاگوزاری خێرا بە کەسانی زیان دیتوو.