ئه‌یلوول 30, 2024 19:42 Asia/Tehran
  • وتووێژی سودانی و نەبیی بێرڕی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی لوبنان

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ "نەبیی بێڕڕی" سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتووێژی کرد.

محەممەد شیاع سودانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە پشتگریی لە لوبنان و هەموو هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ وەستاندنی شەڕ و چەسپاندنی ئاسایش و سەقام لە ناوچەدا. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ئاماژەی کردە گرینگایەتی رۆڵی مرۆیی و مافەوانیی و بەرپرسانەی کۆمەڵگای جیهانی لە وەستاندنی پەلامارە دڕندانەکان .دوولایەن هەروەها دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەو هەوڵی وڵاتانی عەرەبی ، ناوچەیی و نێونەتەوەییان بۆ وەستاندنی پەلامار و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان و کۆمەڵکوژیی لە غەززە تاووتوێ کرد.