سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق: رژیمی ئیسرائیل لە سەروبەندی هەڵوەشان دایە
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەبارەی گوتاری سیاسی-جەهادیی نوێژی هەینیی مەقامی مەزنی ڕێبەری لە تاران، پێی داگرت؛ گوتاری هەینیی ئیمام خامەنەیی پێشانی دا کە رژیمی زایۆنیستی کەوتووەتە سەروبەندی هەڵوەشان .
عادل عەبدولمەهدی ئەمڕۆ شەممە لەبارەی گرینگترین بابەتەکانی گوتاری ڕێبەری باڵای شۆڕش کە سەرنجی ڕاکێشابوو، پێی داگرت؛ قووڵیی چەمک و واتای قسەکانی ئیمام خامەنەیی، ڕوون و ئاشکرا بوو بەتایبەت کاتێک کە فەرمووی؛ رژیمی ئیسرائیلی حەفتا ساڵ بەرەودواوە گەڕایەوە، ئەوە بەومانایەیە کە ئیسرائیل کەوتووەتە سەروبەندی هەڵوەشان، ئەوانە بۆ ئێمە گرینگن، بەڕێزیان، سەرکەوتن و هیوای نەک هەر خستەنێو دڵی گەلی ئێران بەڵکوو خستییە نێو دڵی هەموو ئۆممەتی ئیسلامییەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، وتیشی: ئیمام خامەنەیی لە گوتاری دوێنێ هەینیی تاران، هەموو شتێکی ڕوون کردەوە، ئەوەی کە نابێ لە بڕیارداندا پەلە بکرێ بەڵام لە کاتی پێویستدا، ئەو کارە دەبێ لێبڕاوانەو یەکلاکەرەوە بێ. ناوبراو لەبارەی رۆڵی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنی لە ناوچەدا وتی: رۆڵی ئەمریکا لەو جەنایەتانەدا بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرا و سەلمێندراوە وسیاسەتی ئەمریکا لەوبارەوە، بەگوێرەی تاوانکارییەکانی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیلە. ناوبراو وتیشی: ئەمریکا بەس پشت ڕاست کەرەوەی تاوانکاریی زایۆنییەکان نیە بەڵکوو هاوبەشی تۆکمەو تەواوە لەو جەنایەت و تاوانکارییانەدا.