هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر بنکەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 27, 2024 19:54 Asia/Tehran
خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە درۆنی جەنگی هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێکی ستراتژیکی ڕژێمی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراو.
خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق لە یەکەم کات و ساتەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە بەیاننامەیەک باسی هێرشی درۆنی خۆی بۆ سەر ئامانجێکی گرینگ و ستراتژیک لە جەولانی داگیرکراوی کردبوو. خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئامانجگەلێکی گرینگ و هەستیاری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەسینی داگیرکراو لەوان بەندەری ئەیلات، جەولان و دۆڵی ئۆردۆن پێکاوە.
ئەم گرووپە پێشتر و لە هەڵمەتەکەی ڕابردوویدا وشداری دابوو بە تلاڤیڤ کە بێتوو بەردەوام بێ لە پەلامارەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان، ئەم گرووپەیش هەڵمەتەکانی خۆی دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم ڕژێمە تووندتر و بەربڵاوتر دەکات.