تشرینی یه‌که‌م 28, 2024 19:53 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی بەغدا لای ئەنجومەنی ئاسایش بە دوای بنپێکردنی سنووری ئاسمانیی عێراق

وتەبێژی حکومەتی عێراق لە یادداشتێکی ناڕەزایەتیانە دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کەڵک وەرگرتن لە سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستەوە بە مەبەستی دەسدرێژکاری بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئیدانە کرد.

"باسم عەواد" وتی: بەغدا پێداگرە لەسەر پێبەندی پتەوی خۆی بە دەسەڵاتداریەتی سەربەخۆیی و سەروەری خاکی ئەو وڵاتە و هەروەها لە ئاستگەلی جوراوجوردا هەوڵ ئەدات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو کێشەگەلە تا ڕێگا نەدات لە سنووری ئاسمانی ئەو وڵاتە و یان لە خاکی ئەو وڵاتە بۆ پەلامار کردنەسەر وڵاتانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگیردرێت. بو ئەوەی کە عێراق خاوەنی پەیوەندیەک لەسەر بنەمای ڕێز گرتنی بەرانبەر و بەرژەوەندی هاوبەشە.

"موحەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم پەیوەندیەدا فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە داوە تا بە سەرەنج بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامە چوارچێوی ئیستراتژیکی دوو لایەنە و پێبەندی ئەمریکا بە ئاسایش و دەسەڵاتداریەتی عێراق سەبارەت بە ئەو سەرپێچیە لە گەڵ لایەنی ئەمریکایی پیوەندی دابمەزرێنێت.

 

سەرپەیڤ