پەژارەی ئایەتۆڵڵا سیستانی لە لێنەهاتوویی کۆمەڵگای جیهانی
تشرینی دووهم 05, 2024 09:45 Asia/Tehran
مەرجەعی پلەبەرزی شێعە لە عێراق وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی لە جەنایەتەکان لە لوبنان و کەرتی غەزە نیگەرانی دەربڕی لە لێنەهاتوویی کومەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی داگیرکاران .
ئایەتۆڵڵا سیستانی لە دیداری موحەمەد ئەلحەسان نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وێڕای ئاماژە بە قەیرانەکانی ئەم دواییە لە لوبنان نیگەرانی دەربڕی لە ڕادەی تاوانکاری و دڕندەکاری بەربڵاو و بەردەوامی ئەرتەشی تڕوڕ لەو ناوچەگەلە و وتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و دامەزراوەکانی بۆ بەکارهێنانی ڕێگاچارەگەلی کاریگەر بە مەبەستی کۆتایی دان بەو قەیرانە یان تەنانەت پاراستنی کەسانی سیڤیل لە هەمبەر توند و تیژی بێ بەزەییانەی ڕژێمی داگیرکار ناکام ماونەتەوە .