تشرینی دووه‌م 19, 2024 19:45 Asia/Tehran
  • سەدر: پەرلەمان دەبێ یاسایەک دەرکات دژی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی ئیسراییل دەکەن

موقتەدا سەدر، یەکێک لە ڕێبەرانی شیعە لە عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق دەبێت بەرەو شەفافی و دادپەروەری هەنگاو بنێت و دەشڵێت، "پەرلەمانی عیراق دەبێت کار بۆ دەرکردنی یاسایەک بکات دژی ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی رژیمی ئیسرائیل دەکەن".

موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ لە ئێکانتی خۆیدا لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاوی کردەوە،: "دەمەوێت ئاماژە بە دو شتی گرنگ بکەم، یەکەمیان ئەوەیە کە حکومەتی عێراق دەبێت بەرەو شەفافی و دادپەروەری هەنگاو بنێت، دور لە دەستێوەردانی بیانی و حزبی". ئاماژەی بەوەش کرد، "بۆ سەرژمێریی دانیشتوان، خەڵک دەبێت ئاماری ورد بدات بە تیمەکان، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بزاندرێن".

موقتەدا سەدر ڕاشیگەیاند: "بابەتی دوهەم ئەوەیە کە حکومەتی عێراق و پەرلەمان  دەبێ کار بۆ دەرکردنی یاسایەک بکەن دژی ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی ئیسراییل دەکەن، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە بە چەک پشتیوانی لێدەکەن، بەو مەرجەی کە زیان بە ئابوری عێراق نەگەیەنێت".

ئەوەشی خستەڕو، "ئەوە کەمترین کارە کە دەسەڵاتدارانی عێراق لە دڵسۆزییان بۆ گەلانی فەلەستین و لوبنان دەتوانن بیکەن، ئەمە ئەوەیە کە لە عێراق چاوەڕوان دەکرێت".

سەرپەیڤ