گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i433961-گەیشتنی_وەزیری_دەرەوەی_ئەمریکا_به_بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به بەغدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

ژێدەرە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، سەردانەکەی بلینکێن لە چوارچێوی گفتوگۆکردندایە لەبارەی دۆخی سوریا لە دوای وازلەکارهێنانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆیش، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تورکیا بوو و لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.