کاردانەوەی بەغدا لە حاند جەنایەتی نوێی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە
حکومەتی عێراق پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی مەواسی لە باشووری خان یونسی بە جەنایەتێکی ئاشکرا لە هەمبەر کەسانی سیڤیل زانی و شەرمەزاری کرد .
باسم عەوادی وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی دژی خیوەتی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە ڕوژئاوای خان یونس لە باشوری کەرتی غەزە کە زیاتر لە 60 شەهیدی لێکەوتەوە کە لە نێویاندا چەن ژن و منداڵ دەبیندرێت جەختی کرد ئەو کارە هەنگاوێکی ئاشکرا و بە ردەوامە بۆ پەرەی شەڕو کردنە ئامانجی خەڵکی بێ دەرەتان و هەژار و لاواز کردنی هەرجۆرە دەرفەتێکە بۆ ئاشتی و ئاگربڕ و لەمپەر خستە سەر ڕێگای گەیاندنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە .
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند ئەو دڕندەکاریە بنپێکردنی ئاشکرای هەموو یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان لە لایەن ڕژێمی زایونی و سەرپێچی کردنی ئاشکرا لە هەموو یاساکانی تێکەڵچوونی چەکدارانە و بێ ڕێزی کردنی دڕندانە بە مڕۆڤایەتی و گیانی خەڵکی بێ تاوانە کە بەتوندی پێویستیان بە یارمەتی مڕۆڤدۆستانە هەیە.