شوبات 06, 2025 15:34 Asia/Tehran
  • دیداری جێگری سەرۆک کوماری ئێران و سەرۆک کوماری عێراق

نووسینگەی سەرۆک کۆماریەتی عێراق دیدار و ووتوێژی نێوان سەرۆک کۆماری وڵات و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکانی ڕاگەیاند .

نووسینگەی  سەرۆک کۆماریەتی  عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق  پێشوازی کرد لە  محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی و شاندی یاوەری . ڕەشید لەو دیدارەدا  جەختی کرد  عێراق  پێداگرە لە  سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی میکانیزمی هاریکاریی دووقۆڵی  بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش مسۆگەر بکات. لەو دیدارەدا جێگری سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پتەو کردنی  پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق کردەوە و پێوەندی ئایینی، جوگرافی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی نێوان دوو نەتەوەی دراوسێی بە قووڵ و پتەو  وەسف کرد. زەریف هەروەها  جەختی کرد لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ عێراق لە داکۆکی لە ئاسایش و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی .

سەرپەیڤ