لە حەویجە پاشماوەی تەرمی ١٧ پێشمەرگە دۆزرایەوە
شوبات 14, 2025 18:57 Asia/Tehran
نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، ئێستاش لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە پاشماوەی تەرمی ١٧ پێشمەرگە لەم گۆڕەدایە
یاسمین مەنزەر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بەشی پزیشکی یاسایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕی بەکۆمەڵ لە بنکەیەک لە دەڤەری حەویجە دۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بەشی پزیشکی یاسایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا نمونە لە کەسوکاری ئەو کەسانە لە هەولێر وەردەگیرێت. لەم گۆڕە بەکۆمەڵەی حەویجەدا، پاشماوەی تەرمی نزیکەی ٦٧ کەس هەبوون، کە دوای پشکنین و تاقیکاری دەرکەوت کە ، ١٧ کەسیان سەر بە پێشمەرگە بوونە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زۆربەی پاشماوەی تەرمە دۆزراوەکانی ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی پارێزگای هەولێرن.