شوبات 27, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • سەدر ڕوو لە جولانی : لە قسەی ئەتن خوازانە دەس هەڵگرن

ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامێکدا ڕوو لە " ئەحمەد شەرع" بەناوبانگ بە " ئەبومحەممەد جولانی" سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا لە دەورەی ئینتقالی لە ناوبراو داوای کرد هەتا لە بەرامبەر پەلامار ودەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی داگیری زایۆنی لە سووریا بێ دەنگە نەکات.

سەیید مۆقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامەکەیدا هێناویە: ئێمە جمووجوڵی پاوانخوازانەی زایۆنیەکان ودەستدرێژکاریەکانی تیرۆریستی ئەوان لە دژی سووریا بە سەرنجی زۆرلەژێر چاودێریمان دایە.

وتیشی: ئێمە هەرلەوحاڵەدا بوومبارانی زایۆنیەکان شەرمەزار ئەکەین ، لە حکومەتە عەرەبیە کان وبەتایبەت حکومەتی سووریا وسەرۆکی کاتیی حکومەتی سووریا دەمانهەوێ لە قسە ئەتن خوازانەکان دەس هەڵگرێت ولەبەرامبەر بوومبارانی ئیسرائیل وپیشڕەوی پاوانخوازانەی لە سەرزەویە سووریەکان بێ دەنگە نەکات.

سەدر وتی: دەس هەڵگرتن لە قسە ئەتنخوازانەکان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی یەکێتی ویەکگرتووەی وهەڵوێستی ئیسلامی وعەرەبی لە هەمبەر دەستدرێژکاریە زایۆنیی- ئەمریکاییەکان لە سووریا، لوبنان وغەززە. ناوبراو جەختی کرد کە پەرەدان بە ناکۆکیە مەزهەبیەکان بووەتە هۆی لاوازبوونی یەکێتی ویەکگرتوویی ئیسلامی وبەدوژمنان بەتایبەت زایۆنیزم وئیمپریالیسم ، دەرفەتی پەلامار بۆ سەر سووریا ، لوبنان وغەززە ئەدات. 

سەرپەیڤ