ئادار 03, 2025 16:34 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی بەغدا لە کومپانیا نەوتییە چالاکەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ وتووێژ

حکومەتی ناوەندیی بەغدا کومپانیا نەوتیە دەروەییەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستانی بانگهێشت کرد بۆ وتووێژ سەبارەت بە شێوەی گرێبەست و دەسپێکی دووبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم .

وەزارەتی نەوتی عێراق  لە بەیاننامەیکدا بانگهێشتی کومپانیا دەرەوەییەکانی  چالاک لە بەشی نەوتی هەرێمی کوردستانی کرد  کە ڕوژی چوارەمی مارس  لە دانیشتنێکدا لە بەغدا  ئامادە بن   بە پێی  بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی  عێراق  بڕیارە لە گەڵ  ئەم  کومپانیاگەلە سەبارەت بە پرسەکانی هاوپەیوەند بە گرێبەستەکان و ڕێککەوتنەکان سەبارەت بە  دوزینەوەی  شێوازی شیاو بۆ گەشەی  مەیدانە نەوتیەکانی هەرێم و عێراق و لە هەمان حاڵدا  پاراستنی  بەرژەوەندی نیشتمانی  ئەو وڵاتە  گفتگو بکرێت . چاوەڕوان دەکرێت  وەزارەتی سرووشتی  حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەو  وتووێژانە  ئامادە بێ .

سەرپەیڤ