دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان و ناکۆکی ناوخۆیی لەناو وەزارەتی دارایی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436503-دەستلەکارکێشانەوەی_ڕێباز_حەملان_و_ناکۆکی_ناوخۆیی_لەناو_وەزارەتی_دارایی_عێراق
ڕێباز حەملان  جێگری  وەزیری دارایی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی ناکۆکی دارایی و  ئیداری لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 05, 2025 11:39 Asia/Tehran
  • دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان و ناکۆکی ناوخۆیی لەناو وەزارەتی دارایی عێراق

ڕێباز حەملان  جێگری  وەزیری دارایی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی ناکۆکی دارایی و  ئیداری لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق

 ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە دوای مانگێک لە دوورکەوتنەوە لە کار و دوابەدوای چەندین داواکاری بۆ چارەسەرکردنی  دۆسیەی  مووچەی فەرمانبەران لە کوردستانی عێراقدا  بوو. بەڵام ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند نەکراوە. گوتیشی: "سەبارەت بە دواخستنی مووچەی فەرمانبەران و نەدانی مووچەی مانگانە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوو، ناکۆکی لە نێوان  تەیف سامی و ڕێباز حەملان دروست بووە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بووە".