ئادار 07, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • پەرەی چالاکیی هێزی عێراقی لە سنووری سوریا

هێزی عێراقی دوابەدوای ڕووداوەکانی سوریا و ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە جۆلانی لە قەراخاوەکانی سووریا تەگبیری ئەمنی بێ وێنەیان لە سنووری ئەم وڵاتە و سووریادا بەڕێوە بردووە.

ژێدەرە ئاگادارەکان ئەمڕۆ باسی ئەو تەگبیرە تووندانەیان کردووە کە هێزی عێراقی لە سنوورەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا دوابەدوای ڕووداوەکانی شارە قەراخاوییەکانی سوریا جێبەجێیان کردووە.

ژێدەرە عێراقەکان ڕایانگەیاندووە؛ بەغداوە ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی شارە قەراخاوییەکانی سووریا بە تایبەت شەڕ و پێکدادانەکانی ئێستای لە ژێر چاودێریدایە و دەستی داوەتە هەندێ تەگبیری پێشپێکرانە بەتایبەت لە ناوچە سەرسنوورییەکانی لەگەڵ سووریادا.

بەرپرسانی ئاسایشی لە عێراق ڕایانگەیاندووە کە دوابەدوای ڕووداوەکانی ئەمدواییە لە ناوچە قەراخاوییەکانی سوریا بارودۆخی ئەم وڵاتە ئیتر لە پێشبینی کردندا نەماوە.

سەرپەیڤ