ئادار 12, 2025 15:07 Asia/Tehran
  • هاوینی گەرمی ترامپ بۆ خەڵکی عێراق

دوای بڕیاری حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ لەمەڕ خۆبواردن لە درێژکرانەوەی مەعافیەت وبەخشینی عێراق بۆ کڕێنی گاز لە ئێران ، کارناسان ڕایان ئەمەیە بەسەرنجدان بە کەمبوونی سەرچاوەکانی وزە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا، هاوینی زۆر گەرم چاوەڕیی ئەم وڵاتە دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئەلعالەم لە بەغدا عێراق دوای زستانی سارد، ودەسپێکرانی گەرمای هەوا لەگەڵ قەیرانی زۆر ڕووبە ڕوو دەبێتەوە وئەگەریی هەیە گەرمترین هاوین لە ماوەی ساڵەکانی ئەمد واییە تاقی بکاتەوە.

بڕیاری ئەمریکا بۆ دڕێژ نەکرانەوەی پشوودان ومەعافیەتی هاوردە کردنی گازی ئێران ، هاوینێک بە بڕانی کارەبا لە وڵاتێک دروست ئەکات کە سەتی چل لە کارەبای خۆی بە جۆرێک لە ئێران دابین دەکات. ئەحمەد موسا عیبادی وتەبێژی وەزاڕەتی کارەبای عێراق بە پەیامنێری ئەلعالەمی وت ، وەزاڕەتی کارەبا بەپیی بەخشنامە حکومیەکان ، گاز دابین دەکات وئەم وەزاڕەتخانەیەبە سەرنجدان بە ئەندازە نەبوونی گازی نیشتمانی وسوتەمەنی ، زۆرپێویستی بە هاوردەکردنی گاز لە ئێران هەیە .  

 

سەرپەیڤ