ڕەخنەی نوجەبا لە پەلامارەکەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا پەلاماری جەنایەتکارانەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەنی شەرمەزار کرد و ئەو پەلامارەی بە نیشانەی دووفاقی بوونی سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە و پشتیوانی کردنی لە تیرۆیزم هەڵسەنگاند.
ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق ناسراو بە نوجەبا لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە، کاولکاری و کوشتن و ئاوارەکردن و لەناوبردنی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە نەبێ، هیچی تری تێدا نییە. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو کاتەوە ئەم دەوڵەتە زاڵم و تاڵانکەرە پێی ناوەتە ناوچەکەیان، تا ئیستا ڕووی ئاشتی و سەقامگیرییان بە خۆوە نەبینیوە. لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە: ئەم دەستدرێژی و چەوساندنەوە ئاشکرایە کە ناشرینترین ڕووخساری زوڵم و چەوساندنەوە دەخاتە بەرچاو، بەردەوام نابێت و ناتوانێ پلەی سەربەستی و بەرخۆدانی گەلانی ئازادیخواز دابەزێنێ.