ئادار 28, 2025 14:16 Asia/Tehran
  • سوودانی: داهاتی نانەوتیمان بەرز کردۆتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند لە رێگای ئەو چاکسازییانەی کردوویانە داهاتی نانەوتییان بۆ 14% بەرزکردووەتەوە.

محمد شیاع سودانی  وتیشی: لە ڕێگەی پرۆژەیەکەوە تا کۆتایی ئەمساڵ پێداویستیی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕدەکەینەوە. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەی FCC لە بەسرە، لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق دەتوانێت پێداویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە. ناوبراو وتیشی: لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت دەمانەوێت بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نۆژەن بکەینەوە کە ئامانجمان پارێزگاریکردنە لە سامانی نەوت.

سودانی ڕاشیگەیاند کە توانیویانە داهاتی نانەوتی بۆ 14% بەرزبکەنەوە و لە هەوڵی ئەوەدان زیادتریشی بکەن.

سەرپەیڤ