عامری: شەڕهەڵخڕاندنی ئەمریکا ئاگر بەردەداتە ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i437549-عامری_شەڕهەڵخڕاندنی_ئەمریکا_ئاگر_بەردەداتە_ناوچەکە
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق جەختی کرد هەر چەشنە شەڕنانەوەی ئەمریکا ئاگر بەردەداتە سەرانسەری ناوچەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2025 13:15 Asia/Tehran
  • عامری: شەڕهەڵخڕاندنی ئەمریکا ئاگر بەردەداتە ناوچەکە

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق جەختی کرد هەر چەشنە شەڕنانەوەی ئەمریکا ئاگر بەردەداتە سەرانسەری ناوچەکە.

هادی ئەلعامری سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوە عێراقییە وتی: شەڕهەڵخڕاندنی ئەمریکا لە ناوچەکە کارێکی هاسان یان بۆ ڕابواردن نییە، بەڵکوو ئاگرێکە کە هەموو ناوچەکەی پێوە دەبێ.عامری لە دیداری سەرۆک هۆزەکانی پارێزگای دیالە لە بنکەی فەرماندەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەم پارێزگایەدا وتی: ئەو بۆچوونەی کە بێتوو ئەمریکا دەستدرێژی بکاتە سەر ناوچەکە، عێراق لە ئەمن و ئەماندا دەبێت، تەواو هەڵەیە.