کاروکردەوەی عێراق بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ نرخنامە گومروکیەکانی ترامپ
دوابەدوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بۆ داسەپانی نرخنامەی گومڕکی بۆ هاوردە کردنی کاڵا وبەرهەمەکان بۆ ئەمریکا، نیگەرانی لەبارەی کارتێکەری ئەم نرخنامانە لەسەر ئابووری وڵاتانی جۆربەجۆر بە تایبەت عێراق بەدی هاتووە.
ئابووری عێراق بە شێوەی تایبەت بەستراوەتەوە بە نەوت و ئەم مەسەلە بووەتە هۆی نیگەرانی خۆر لە هاوسەنگی بازرگانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا کارتێکەریەکانی لەسەر بازاڕی نەوت. هەرچەند کە بەشی وزە لە نرخنامەکان بەخشراوە ، بەڵام ئەم نیگەرانیانە هەروا وەک خۆی ماوەتەوە. حکومەتی عێراق بە مەبەستی بەربەرەکانێ کردن لەگەڵ ئەم کێشە وئاستەنگە ، کاروکردەیەکی لە فەرمانی کاری داناوە. ئەم وڵاتە بە پیی ئەوە کە هەناردەکاری خۆی لەگەل ئەمریکا لە ڕێگەی بازاڕەکانی جێگرەوە ئەنجام ئەدات ، هەروا لەگەڵ نرخنامەی نزیک بە سەتی ٣٩ ڕووبە ڕوودەبێتەوە ولە ناو وڵاتانێک کە زۆرترین زیانیان لەم نرخنامانە وێکەوتووە، لەپلەی دووهەم دایە. محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بە مەبەستی لێکدانەوەی ئەم مەسە پێکهێناوە ولەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە بازاڕەکانی تر بۆ هاوردەکردنی کاڵا ئەمریکیەکان پیداگری کردووە. ناوبراو هەروەها لە سەر گرینگایەتی بەهێزکرانی پێوەندی تیجاری وبازرگانی نێوان دوو وڵات ، دامەزرانی دەرگا بازرگانیەکان بۆ ئاژانسەکانی تیجاری ئەمریکایی وچالاک کردنی ئاژانسەکانی تیجاری عێراق پیداگری کردووە.