کۆمسیۆن: ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
نیسان 09, 2025 18:33 Asia/Tehran
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریکراودا
جومانه غلای، وته‌بێژی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له لێدوانێکدا بڵاویکرده‌وه : کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دیاری‌کرا.له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق که درێژکراوه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی دوێنێ بوو، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریکرد که به‌پێی واده‌که 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌که ئه‌نجامده‌درێت.