نیسان 12, 2025 17:39 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق گەشتی کردبۆ هەرێمی کوردستانی

" محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆشەممە سەفەری کرد بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق

بەپیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی عێراق محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرووی شاندێکی پلەبەرز ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دیدارووتووێژ دەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم سەفەرە دا لە بارەی پرس ومەسەلەی نێوان بەغدا وهەرێمی کوردستانی عێراق وگوڕانکاریەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتووێژ دەکات .پێنجەمین سەفەری سودانی بۆ هەولێر لە چوارچێوەی پێبەندبوون بە بنەمای پێوەندی وتووێژەبەردەوامەکان لەبارەی پرس ومەسەلەی گرینگ وبەرهۆگری هاوبەشی نێوان بەغدا وهەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەبێت. پیداچوونەوە لە دۆسیەی هاوبەشی بەغدا وهەولێر وچارەسەرکرانی گیروکێشەکانی نیوانیان ، چاوخشاندن بەسەر مژارە سیاسی، ئابووری ، ئاسایشتی ونێودەوڵەتی نێوان عێراق وهەرێمی کوردستانی ئەم وڵآتە وهەروەها لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوخۆیی لە گرینگترین تەوەرەکانی دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەل کاربەدەستانی پلە بەرزی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەیە.

 

سەرپەیڤ