گوردانەکانی حیزبوڵڵا : عێراق و ناوچە لە هەستیارترین بارودۆخی خۆیاندان
نیسان 14, 2025 18:30 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی لە هەلومەرجی هەستیاری وڵات و ناوچەکە کردەوە
ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی ئەمینداری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی لەوە کردەوە کە وڵات و ناوچەکە لە مەترسیدارترین و هەستیارترین قۆناغی خۆی دایە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەم دۆخە تێبگەین و بە بەرپرسیارانە کاری لەگەڵدا بکەین بۆ ئەوەی دوژمنانی ئومەت و گەلەکەمان دەرفەتێک نەدۆزنەوە بۆ پیلانگێڕی. ئەلحەمیداوی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبێتەوە و جەختی لەسەر پێویستی زۆرترین بەشداری تێدا کردووە.