وشدار لەحاند سەفەری جۆلانی بۆ بەغدا
نیسان 20, 2025 18:29 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایگەیاند: ڕەنگە هاتنی ئەبوو محەمەد جۆلانی بۆ عێراق جێبەجێکرانی یاسا و دەستگیرکرانی ناوبراوی لێبکەوێتەوە.
قەیس خەزعەلی بە ئاماژە بە دەرکرانی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەبو محەمەد جۆلانی لە عێراقدا، ڕاشیگەیاند کە هێشتا زۆر زووە بۆ هاتنی جۆلانی بۆ بەغدا و پێدەچێت ئەم سەفەرە ببێتە هۆی دەستگیرکرانی. گەشتەکەی جۆلانی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی، ناڕەزایەتیی گروپە سیاسییەکانی عێراق و بیر و ڕای گشتیی لێکەوتەوە. نەیاران، جۆلانی بە کردەوە و ئاکاری تیرۆریستی تۆمەتبار دەکەن و هاتنی بۆ بەغدا بە مانای بێ بایەخ کردنی یاسا دەزانن.