نیسان 22, 2025 18:08 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لەحاند دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

تورکیا لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە یەک لە دوای یەک و بێبڕانەوەکانی لە باکووری عێراق، بەردەوامە لە دەستدرێژی کردنە سەر خاکی ئەم وڵاتە.

پەرلەمانتارانی عێراقی نیگەرانی خۆیان لە بەردەوامبوونی دەستدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری وڵاتەکەیان دەربڕی. حسێن ئەلعامری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی دەربڕی لە بێدەنگە کردنی حکومەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و ڕاشیگەیاند، کۆمیسیۆنەکەیان دژی هەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی و ئابوورییە کە لە پەرلەمان لێی ئاگادار نەبێ و پشتڕاستی نەکردبێتەوە.

عامری وتیشی: ئێمە لەو ڕێککەوتنەی ئاگادار نین کە لە نێوان بەغدا و ئەنکارا واژۆ کراوە.

 مەدیحە ئەلموسەوی، نوێنەرێکی دیکەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خەریکە سەروەری وڵاتەکەمان پێشێل دەکات و ئەو کارانەش دەبنە هۆی دزەکردنی ئانکارا دەنێو باکووری عێراق.

سەرپەیڤ