بریندار بوونی 5 هێزی عێراقی لە کاتی خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێن
نیسان 23, 2025 16:15 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی عێراقی باسی کرد لە بریندار بوونی 5 هێزی حەشدی عەشایری عێراق لە کاتی هەوڵ دان بۆ خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێن
سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقی باسی لە برینداربوونی 5 هێزی حەشدی عەشایری کرد. سەرچاوەکە ڕایگەیاند 5 کەس لە هێزەکانی حەشدی عەشایری لە کاتی هەوڵ دان بۆ خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێنی هەڵگری تەقەمەنی لە پارێزگای ئەنبار بریندار بوون . ئەو ڕووداوە لە کاتی هەوڵ دانی بڕێک لە هێزەکانی تیپی 54 ی حەشدی عەشایر بۆ خستنە خوارەوەی خۆفڕێک لە ئاسمانی سارای ئەنبار ڕووی دا . هێزە ئاسایشیەکان لێکوڵینەوەی پێویستیان لە بارەی ئەو ڕووداوە دەس پێی کردووە و بریندارانیان گواستوته وە بۆ نەخوشخانەکان .