نیسان 26, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • سودانی: یەکگرتوویی نیشتمانی کلیلی سەقامگیریی عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە پێویستی بە دی هاتنی داواکارییەکانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە و ڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانی دەرەکی و پتەوکردنی یەکگرتوویی نیشتمانی کردەوە .

موحەمەد شیاع   سوودانی لە کۆنفرانسی  سەرانسەریی نیشتمانی عەشیرەتەکانی "بەنی حەجیم" لە بەغدا،جەختی لە سەر  گرنگی ڕۆڵی عەشیرەتەکان لە پاراستنی ئاسایش و بەهێزکردنی  داڕشتی  کۆمەڵایەتی وڵاتی عێراق کردەوە و وتی: عەشیرەتەکانی عێراق  بەردەوام  ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە پشتیوانیکردن لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و وەڵامدانەوەی بانگەوازی  مەرجەعیەتی  باڵا، بەتایبەتی  بۆ  ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسیارێتی گەیشتن بەو ئامانجانەی بە ئەرکی سەرجەم دامەزراوە حکومی و کۆمەڵایەتییەکان زانی. ئەلسودانی هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لە ڕەوتەکان هەوڵدەدەن وێنەیەکی لاواز لە عێراق نیشان بدەن، بەڵام خۆڕاگریی  نەتەوە و هۆزەکانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا، شا یەتی  توانای وڵاتەکەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان.

سەرپەیڤ