May 07, 2025 10:31 Asia/Tehran
  • پێشوازی عێراق، قەتەر و کوەیت لە دامەزرانی ئاگر بڕ لە نێوان واشنتۆن وسەنعا

عێراق ، قەتەر و کوەیت بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی جیاجیا لە دامەزرانی ئاگربڕی نێوان واشنتۆن وسەنعا پێشوازیان کرد.

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک لە هەوڵ وتەقالای دیپلۆماتیکی عومان لە نێونجیگەری نێوان ئەمریکا ویەمەن کە بووەتە هۆی دامەزرانی ئاگربڕی نێوانیان ، ڕێزی گرت.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووەکە وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق لە هەوڵە دیپلۆماتیکە بەرجەستەکانی سوڵتان نشینی عومان لە نێونجیگەری نێوان ئەمریکا وکاربەدەستانی لە سەنعا کە لە چوارچێوەی داکۆکی کردن لە وتووێژی سازەندە وڕێگەچارەی ئاشتیخوازانەی قەیرانەکانی ناوچەیی ئەنجام بوو، پێشوازی دەکات. هەروەها وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کوەیت ڕۆژی سێشەممە لە هەوڵە دیپلۆماتیکەئەنجام دراوەکان لەلایەن سوڵتان نشینی عومانەوە ، کە بووەهۆی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئەمریکا وکاربەدەستانی هاوپێوەند لە سەنعا پێشوازی کرد. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کوەیت هێواداری دەربڕی کە ئەم کارە یارمەتی ئەدات بۆ دەستەبەری ئازادی دەریا گەڕی و ڕەوتی هاتووچووی گەمیەوانی تیجاری نێودەوڵەتی. پیشتروەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی عومان شەوی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوای وتووێژوپێوەندیەکانی ئەم دواییەی نێوان سوڵتانی عومان وئەمریکا وکاربەردەستانی هاوپێوەند لە سەنعا ، بەمەبەستی دابەزاندنی ئاڵوزیەکان ، ئەم هەوڵانە بووەهۆی ڕێککەوتنی ئاگربڕلەنێوان دوولایەن .

 

 

سەرپەیڤ