کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق
May 15, 2025 19:00 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئامادەسازی 34ـەمین کۆنفرانسی سەرانی ئەم وڵاتانە ئەمڕۆ لە بەغدا دەست پێ بوو.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: "کۆبوونەوەی بەرایی کۆنفرانسی سەرانی عەرەب لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئێمە لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی ئۆمەتی عەرەبیداین کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانمانە. مەسەلەی فەلەستین دەبێ مەسەلەی سەرەکی بمێنێتەوە و عێراق دیسان لەسەر هەڵوێستەکانی پێش خۆی لە پێناو پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین تا ڕزگاری خاک و وڵاتی فەلەستین سوور و پێداگرە." فواد حسێن" خوازیاری پاشەکشەی توکمە و تەواوی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی لوبنان بوو و پێیداگرت لەسەر پێویستی یەکپارچەیی و پاوەجێیی سووریا . کۆنفرانسی سەرانی وڵاتانی عەرەبی شەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.