May 17, 2025 18:33 Asia/Tehran
  • جەختی سەرانی عەرەب لە دانیشتنی بەغدا لەسەر پێویستی ڕاگرتنی جینوسایدی غەزە

سی و چوارەمین دانیشتنی سەرانی عەرەبی بە ئامادە بوونی ژومارێکی کەم لە سەرۆک کوماران و ڕێبەرانی عەرەب بە چڕ بوونەوە لە سەر دوسیەی سووریا و تێکهەڵچوونی ناوچەیی و جینوساید لە غەزە ،لە بەغدا دەسپێکرا

موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتاردانی خۆی لە دەسپێکی  دانیشتنی سەرانی عەرەبی وتی  خەڵکی عەرەب لە ئێمە چاوەڕوانی هەنگاو هەڵگرتنی بە کردەوە و واقعییان هەیە . ناوبراو وشداری دا جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینیەکان پەرە بە  تێکهەڵچوون و توند و تیژی دەدات  و ئەو شتەی وا  غەزە شایەتیەتی  جینوسایدێکە کە تا ئێستا مێژوو  شایەتی نەبووە .

وه زیری ده ڕه وه ی عێراق هه ڕوه ها جه ختی له سه ڕ پشتیوانی وڵاته که ی بۆ دانوستانه کانی ئێران و ئه مریکا کرده وه . هەروەها ئەحمەد ئەبول غەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەکەدا هۆشداری دا سەبارەت بەو ئاستەنگە جددیانەی کە ڕووبەڕووی جیهانی عەرەب دەبێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ناوچەکە بووەتە قوربانی  پاوانخوازی  و دەستێوەردانی دەرەکی. ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا پرسی فەلەستین پرسی سەرەکی عەرەبەکانە و کوشتنی منداڵان و خەڵکی مەدەنی لە فەلەستین لەبەردەم جیهاندا ئاسایی بووەتەوە. عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسریش لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە ڕاستەوخۆ دوای ئاگربەست لە غەززە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە سازبکات. ماشێنی شەڕی زایۆنیستی هەموو شتێکی لە کەرتی غەزە لەناوبرد و نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی ئاوارە کرد. هەروەها مەحمود عەباس، سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین لە کۆبوونەوەی بەغدا جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین لەبەردەم مەترسیدارترین قۆناغی مێژووی خەباتیان دان، چونکە تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید لە غەززە بەشێکن لە پلانێکی  پاوانخوازی  کە ئامانج لێی تێکدانی هەر هیوایەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین. هەروەها ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەبی لە بەغدا ڕایگەیاند، سزادانی بەکۆمەڵ بۆ خەڵکی غەززە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. وتیشی: ئێمە دژی هەر ئاوارەبوونێکی خەڵکی غەززەین، چ لە ناوخۆ یان دەرەوەی  ناوچەکە .

سەرپەیڤ