May 20, 2025 16:26 Asia/Tehran
  • عێراق: رێککەوتی نەوتیی نێوان هەرێم و دوو کۆمپانیای ئەمریکی پووچەڵە

رێککەوتنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی کە دوێنێ واژۆ کرا و بەهاکەی نزیکەی 100 ملیار دۆلارە، لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رەتکراوە.

وەزارەتى نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەمریکا بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانى میران و تۆپخانە و کوردەمیر رەت دەکەینەوە.

شایانی باسە ساڵی ٢٠٢٢ دادگەی فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی دژ بە یاسای بنەڕەتی و دەستووری عێراقی ڕاگەیاند و پێیداگرت کە حکومەتی فیدراڵ دەبێ هەناردەی نەوتی وڵاتی لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدا بێ.

سەرپەیڤ