May 30, 2025 07:25 Asia/Tehran

وەزارەتی نەوتی عێراق دوو گرێبەستی نێوان دوو کۆمپانیای وزەی ئەمریکی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی بە پووچەڵ ناساند بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی فیدراڵی.

قەبارەی گرێبەستی نێوان هەردوو کۆمپانیای وزەی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە گازییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە 110 ملیار دۆلار بووە.

پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر پڕ بووە لە ناکۆکی جددی لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان، بەغدا پێداگری لەسەر بڕیاردانی  چڕبوونەوە کردووە بەڵام  هەولێر داوای مافە یاساییەکانی دەکات. بۆیە نەبوونی ڕێککەوتنی نیشتمانی ڕەنگە ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی ململانێی نێوان بەغدا و هەولێر.

سەرپەیڤ