حوزه‌یران 03, 2025 11:02 Asia/Tehran
  • ئۆلتیماتۆمی کتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەهێزە سەربازیە ئەمریکیەکان بۆ چوونەدەر لەم وڵاتە

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی کرد کە ئەگەربێتوهێزە ئەمریکیەکان لە خاکی ئەم وڵاتە نەڕوون ، پەلامار لەدژی ئەوان دەسپیئەکاتەوە.

" ئەبو عەلی عەسکەری" بەرپرسی ئاسایشتی عەسائیبی حیزبوڵڵای عێراق وتی کە چاوەڕوانی چوونە دەری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراقین ولەنزیکەوە چاودێری ئەم مەسەلە ئەکەین .

ناوبراو لە لاپەڕی تیلگرامی خۆیدا نووسیی: ئێمە چاوەڕوانی چوونە دەری تۆکمە وتەواوی هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە ئۆپراسیۆنی هاوبەش، بنکەی عەینولئەسەد وناوەندی سەربازی ڤیکتۆریاین . شایانی باسە کە ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣ حکومەتەکانی عێراق وئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش رایانگەیاند کە بوونی هێزەکانی بەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سێپتەمبەری ٢٠٢٥ کۆتایی پێ دێت. باسم عەواد وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی چوونە دەری هێزە ئەمریکیەکان وهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرنگاربوونەوەی داعش لەم وڵاتە وتبووی: قۆناخی یەکەم چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق سێپتەمبەری ٢٠٢٥ی زایینی کۆتایی پێ دێت وقۆناخی دووهەمی لە سێپتەمبەری ٢٠٢٥ی زایینی دەستپێدەبێت وهەتا سێپتەمبەری ٢٠٢٦ کۆتایی پێ دێت. کاربەدەستانی عێراقی هەتا ئێستاکە چەندین جارلە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بۆ چوونەدەری هێزە سەربازیە بیانیەکان هەواڵیان داوە بەڵام لایەنی ئەمریکایی لەبەرامبەرئەم هەواڵە بێ دەنگەی کردووە.

 

سەرپەیڤ