حوزه‌یران 01, 2025 16:34 Asia/Tehran
  • گیرانی ئەندامانی باندێکی تیرۆریستی لە عێراق

دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق باسی دەستگیرکردنی تۆڕێکی تاوانکاری لەم وڵاتەی کردووە.

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق پێیداگرت کە بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەرهەوڵێک کە بۆ نائەمن و ئاڵۆزکردنی عێراق دەدرێت. ئەم ڕێکخراوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەدا ئەندامانی باندێکی تاوانکاریان دەستگیرکردووە کە بەنیازی تیرۆر و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە عێراق بوون. دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دادوەری و دیاریکرانی شوێنەکانیان لە عێراق، هێرش کرایە سەر حەشارگەکانیان و لە چەند پارێزگایەک دەستگیرکران.

سەرپەیڤ