خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا : پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێران تاقیکردنەوەیک بۆ سەر ئومەتی ئیسلامییە
خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا و مامۆستای هەڵکەوتەی حەوزەی علمییەی نەجەفی ئەشرەف لە بەیاننامەیەکدا، پەلاماری جەنایەتکارانەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و بە تاقیکردنەوەیەکی گەورە بۆ ئوممەتی ئیسلامی و حکومەتە ئیسلامییەکان لە قەڵەم دا.
ئایەتوڵڵا سەید یاسین موسەوی هۆشداریدا لەوەی ئەم پەلامارە خاڵی وەرچەرخانە لە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی ئومەتی ئیسلامی لە لایەک و هاوپەیمانی سێ قۆڵی ئەمریکا و ئەوروپا و ئیسرائیل لە لایەکی دیکەوە. خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا بە ناتەواو زانینی بەیاننامەگەلی شەرمەزار کردن هەروەها خوازیاری گرینگی دانی جیددی بە فێرکارییەکانی قورئان بوو و وتیشی : مەبەست لە پەلامارکردنە سەر ئێران تەنیا تیرۆرکردنی هەندێک فەرماندە و زانا و خەڵکی مەدەنی لە نێویاندا ژن و منداڵ نییە بەڵکو زیاتر ئەم کارەی ڕژێمی زایۆنی بەشێکە لە پیلانێکی جیهانی بۆ لەناوبردنی دادپەروەری و ڕاستیەکە کە لە ئیسلامی ڕەسەندا دەرکەوتووە”. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ڕوڵی کوماری ئیسلامی ئێران لەو ڕێبازەدا وتی نیزمی ویلایەتی فقیە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا وەک تاکە س نیزامی سەربەخۆ لە دژی کۆلۆنیالیزمی جیهانی وەستاوە و ئاڵای بەرگری لە ستەملێکراوانی جیهان- چ لە وڵاتانی سوننە و چ لە وڵاتانی شیعەدا بەرز کردووەتەوە.