ته‌مووز 26, 2025 18:52 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کاربەدەستانی باڵای عێراق بەرامبەر بە ئازارەکانی ژنانی غەزە

سەروک وەزیران سەرۆک کومار و سەرۆکی پارلەمانی عێراق لە بەغدا وێڕای ئاماژە بە کردەوەکانی ڕژێمی زایونیستی دژی ژنانی غەزە ڕەخنەیان گرت لە لێنەهاتوویی کومەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی تەلابیب.

 محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە حەڤدەهەمین مەراسیمی ساڵانەی بەغدا کە بە بۆنەی 1ی سەفەر، ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڕێوەچوو، بە ئاماژەدان بە ئازارەکانی ژنان لە غەززە وتی: " ئێمە ئاماژە  دەکەین بە ئازارەکانی ژنانی گەمارۆدراوی  غەززە  کە تووشی خراپترین  جەنایەتی  نامرۆڤانە دەبن، لەوانەش برسێتی، و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش  ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بەرامبەر بە و جەنایەتگەلە جێبەجێ  ناکات ”. عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق هەروەها لەو ڕێ و ڕەسمە دا  بە ئاماژەدان بە تاوان و کوشتاری ڕۆژانەی دژی گەلی فەلەستین وتی: تاوان و کوشتنی ڕۆژانەی گەلی فەلەستین و بەتایبەتی ژنانی فەلەستین، بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سیاسەتی  هەڵاواردنانە  . مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش  هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: سڵاو لە ژنانی غەززە دەکەین و شانازییان پێوە دەکەین کە هەموو دروشمەکانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی پەیوەست بە زایۆنیزمی جیهانییان ئاشکرا کردووە. هەمان ئەو کەسانەی  کە گوێمانیان  لە دروشمەکانی  مافی ژنان کەڕ کرد و ئێستاش ڕیسواییان ئاشکرا بووە. عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها داوای لە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کرد کە ڕۆڵی مێژوویی و بەرپرسیارانەی خۆیان بگێڕن و هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و کاریگەرانە لە بەرامبەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بگرنەبەر.

سەرپەیڤ