ئاب 04, 2025 15:18 Asia/Tehran
  • ئوپراسیونی نهێنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە عێراق و نزیک سنوورەکانی سووریا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی جموجوڵی نهێنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتە و نزیک سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریایان کرد.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی سەربە ئەمریکا لە چەن کاتژمێری ڕابردوودا  لە قوولایی  ئەنبار  جم و جوڵێکی  بەربڵاویان  ئەنجام داوە و ئەو هێزانە خەریکی ئەنجامدانی   ئوپڕاسیونگەلی نادیار و نهێنین  کە پرسیاری زوری لێکەوتووەتە  بۆ ئەوەی کە ئەو ئوپراسیونگەلە لە ناوچەگەلی نزیک لە سنوورەکانی  سووریا  ئەنجام ئەدرێت سەرچاوە ئاگادارەکان وتیشیان هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە سێ مانگی  ڕابردوودا  لە بنکەی عەینولئەسەد  جێگیر بوونە و جمو جوڵی نهێنیان  هەیە  بەم زووانەش سەرچاوەیەکی  ئاگادار  ڕایگەیاند کە بنکەی  ئەمریکایی عەینولئەسەد  لە  ڕوژئاوای  پارێزگای  ئەنبار   شایەتی  چالاکی   ئاسایشی  لەناکاو هاوڕێ لە گەڵ فڕینی درۆنەکان و جێگیرکرانی  هێزەکانی ئەو وڵاتە لە دەوروبەری بوونە .

سەرپەیڤ