لابرانی ٧٠ بەربژار له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پەرلەمانی عێراق
ئاب 05, 2025 20:56 Asia/Tehran
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، دوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌کان، دورخستنه‌وه‌ی ٧٠ کاندیدی له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند.
عیماد جه‌میل سه‌رۆکی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی: دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م کاندیدانه به‌هۆی ئه‌وه‌بوو که مه‌رجه‌کانی کاندیدکردنیان ته‌واو نه‌کردوه، یان لیسته‌کانیان سنووری ڕێگه‌پێدراوی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی تێپه‌ڕاندووه، که ده‌کاته ٢٠%، یان ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنانی تێدا نه‌بووه که به ٢٥% دیاریکراوه".
عیماد جه‌میل باسی له‌وه‌شکرد، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشکی ژماره قه‌واره سیاسییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت، هاوکات ڕۆژی دواتر تاقیکاری ئه‌لیکترۆنی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌کنیکی و لۆجستی.