تووڕەیی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە بەردەوامیی خۆوەرانی باڵوێزخانەی ئەمریکا
ئەندامی باڵای هاوپەیمانیی فەتحی عێراق خۆوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی بەتایبەت سەبارەت بە یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
عودەی عەبدولهادی بە ئاماژە بە گوشارەکانی ئەمریکا و کاریگەریدانانی لە سەر پرۆسەی پەسەنکراوەکانی نێو پەرلەمانی عێراق بەتایبەت سەبارەت بە یاسای حەشدی شەعبی وتی: عێراق خاوەنی مافی سەروەری و سیادەیە بۆ خۆی و پەرلەمانەکەیشی نوێنەری ئیرادەی گەلی عێراقە و هیچ باوڵوێزخانەیەکی بیانی بە ئەمریکایشەوە مافی ئەوەی نییە خۆی وەرداتە نێو پەسەنکراوەکانی یان بۆ تەگەرەنانەوە لەسەر ڕێی پەسەنکرانی یاسای هاوپێوەند بە دارشتی ئاسایشی فەرمیی پێوەندیدار بە فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوشار بخاتە سەر لایەنە عێراقییەکان. عەبدولهادی ڕاشیگەیاند: جموجۆڵەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دژ بە یاسای حەشدی شەعبی پیشاندەری هەڵوێستێکی سیاسی دۆڕاوە، بەتایبەت ئەوەی کە ئەم ڕێکخراوەیە یەکیک لە گرینگترینی ئەو پێکهاتانەیە کە ڕۆڵی بینیوە لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەماندا.