ڕێپێوانی ئەربەعینی حوسێنی
لە ئەربەعەینی حسێنیدا ملوێنان موسوڵمان و ئازادیخوازی جیهان بە ئامادە بوون لە شاری کەربەلا و لە ڕەوزە و تازیەباری ئیمام حسێن په یمانیان نوێ کردەوە لە گەڵ ئارمانجەکان و ڕیساڵەتی نەوەی پێغەمبەری خوشەویستی ئیسلام بو خەبات بە دژی زوڵم و زۆر .
کۆبوونەوەی گەورەی ئەربەعەینی حوسەینی کە ملوێنان موسوڵمان و ئازادیخوازی جیهان لە عێراقدا بەشداریان تێدا کردووە ئەو پەیامە دەگەینێتە گوێ هەموو جیهان کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و زۆر دەبێ یەکبگرین و لە هەمبەر زاڵم و زۆربێژدا ڕاوەستین . ئەم ڕوژە پەیامێکی ڕوونی هەیە و ئەوەش ئەوەیە کە دەبێ زوربێژان و زاڵمەکان بناسین و چڕ ببینەوە لە سەر خەبات بە دژی زوڵم و زوردا و هەروە ها یەکگرتووی وی ەکڕیزی لە جیهانی ئیسلامدا . لە ڕوژانێکدا کە گەلی غەزە هەموو ڕوژێک لە ژێر گوللە باران و بومبارانی داگیرکارانی ز ایونی شەهید دەکرێن زیاتر لە هەموو شتێک فەلسەفەی عاشوورا و بەرزڕاگرتنی ئەربەعینی حوسەینی لە نێوان موسوڵمانەکاندا هەستی پێی دەکرێت پشتیوانی کردن لە فەلەستین کە ئێستاکە ئەولەویەتی گرینگی جیهانی ئیسلامە و ڕوڵێکی بەرجەستەی لە خەبات بە دژی پاوانخوازی واوەتر لە ناوچەی ڕوژئاوای ئاسیا و دژی دەسدرێژکارانی ڕوژئاوایی بە تایبەت ئەمریکای هەیە ئەمساڵ بووەتە یەکێک لە گرینگترین دروشمەکانی ڕێپێوانی ئەربەعەینی حوسێینی .