ڕەخنەی سکرتێری گشتیی نوجەبا لە دەسوەردانی ئەمریکا لە عێراق
سکرتێری گشتیی نوجەبای عێراق لە کاردانەوە بە دەسوەردانە بیانییەکان لە پێناو بەرگرتن لە پەسەن کردنی یاسای حەشدی شەعبی جەختی کرد خوڕاگری عێراق ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرگرتن لە سەربەخۆیی و دەسەڵاتداریەتی وڵاتەکەی
ئەکرەم کەعبی ڕایگەیاند خوڕاگری عێراق لە بانترین ئاستی ئامادەیی دایە و هەرجورە دەسدرێژکاری ئاشکرا ڕووبەڕووی وەڵامی سەخت و بەربڵاو دژی بەرژەوەندی ئەوان دەبێتەوە . ئەلکەعبی وتی : هێنانە ئارای ئەو یاسایە لە پەرلەمان لە چوارچێوەی پڕوسەی چاکسازییە ئاسایشییەکانی حکومەت ئەنجام دەبێت کە بەشێک لە بەرنامەی حکومەتی عێراقە کە لە پەرلەماندا پەسەن کراوە . حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی سەربازی فەرمی عێراقە و لە ژێر فەرماندەرایەتی فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکان چالاکی دەکات . بەرەنگاربوونەوەی حەشدی شەعبی بە واتای ڕاوەستاوی لە هەمبەر نەتەوەی گەورەی عێراق و مەرجەعیەت و دەسەڵاتداریەتی و سەربەخۆیی ئەوانە .