دەسپێکی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد
ئاب 22, 2025 16:37 Asia/Tehran
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی دەکەن لە بنکەی عەین ئەسەد ی پارێزگای ئەنبار ی عێراق
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکایی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار شەوی ڕابردوو دەسپێبوو ، هات و چۆی ئاسمانی هێندێک کەسایەتی و کەرەستەکان خەریکە ئەنجام دەبێت . چاوەڕوان دەکرێت بنکەی عەین ئەسەد تا سەرەتاکانی سێپتامبری 2025 بە تەواوەتی چۆڵ بکرێت . چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەو بنکەیە لە پێناو جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنگتونە بۆ کوتایی دان بە فەرمانبەرایەتی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق و بڕیارە کەمتر لە 500 کەس لە هێزە ئەمریکیەکان لە هەولێر جێگیر بن و هێزەکانی دیکەی ئەمریکایش بگوازرێنەوە بۆ بنکەکانی دیکە لە عێراق و سووریا .