ئاب 23, 2025 19:49 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پارتی شیعەی پاکستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی دوولا لەسەر بەرگری لەغەززە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکگرتوویی موسڵمانانی لایەنە شیعەکانی پاکستان، لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لە بەغدا، جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی لە بەرامبەر تەنگژە هاوبەشەکان، بەتایبەتی بەرگریکردن لە خەڵکی کەرتی غەززە.

ئەمڕۆ سێناتۆر عەلامە ناسر عەباس جەعفەری نوێنەری ئەنجومەنی سەنای پاکستان لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە. لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و فراوانکردنی هاریکاریی سیاسی و پەرلەمانی دوولایەنە و ئاسانکاری بۆ گەشتیاری ئایینی ئاڵوگۆڕ کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستانی بە مێژوویی و برایانە وەسف کرد و داوایان کرد هاوکارییەکانی ئێستای نێوان هەردوو وڵاتی ئیسلامی پتەوتر بکرێت. هه ڕدوولا هه ڕوه ها جه ختیان له سه ڕ پێویستی به هێزکردنی به ره ی هاوبه شی وڵاتانی ناوچه که بۆ ئاشتی کرده وه و خوازیاری یه کگرتوویی جیهانی ئیسلامی بۆ به ڕگریکردن له خه ڵکی سته ملێکراوی که ڕتی غه ززه و ڕاگرتنی تاوانه کانی ڕژێمی زایۆنی و کۆتاییهێنان به گه مارۆدانی ناوچه که بوون.

سەرپەیڤ