ئاب 25, 2025 19:02 Asia/Tehran
  • گرووپە تیرۆریستەکان، ئامرازی گوشاری ئەمریکا بۆ درێژەی مانەوەی سەربازی لە عێراق

نوێنەری پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی هەمیشەیی واشنگتون لە گرووپە تیروریستیەکان وەک ئامرازی گوشار دژی بەغدا ئامانج لەو کارەی درێژەی ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق زانی

ڕەفێق ساڵحی نوێنەری فڕاکسیونی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بە هەڵوێست وەرگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا سەبارەت بە پەرەی مەترسی گرووپە تیروریستەکان لە عێراق ئەو کارەی بە جم و جۆ ڵ و چالاکی ئاشکرا بۆ  پاساودانی ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا و پێشێلکردنی  دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی عێراق زانی . ناوبراو وتیشی کاردانەوەی بە دوای یەک لە حاند مەترسی گروپە تیرووریستەکان  پاساوێکە  کە واشنگتون بۆ درێژەی  ئامادە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق گرتوویەتیە بەر . ساڵحی وتیشی  باڵوێزی ئەمریکا بەردەوام دەسوەردانی کاروباری ناوخۆی عێراق دەکات چ لە ڕێگای هەڵوێست وەرگرتن چ بە کردەوەی مەیدانی کە ئەوەش پێشێلکارییەکی   ئاشکرای  پرەنسیپ و بنەمای  دیپلوماتیکە .

سەرپەیڤ