کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقەوە بەرەو سوریا
ئاب 26, 2025 14:51 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی لە سەربازگەی عەین ئەسەد ڕایگەیاند، بەشێکی دیکە لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقەوە بەرەو سوریا کشاونەتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی لە سەربازگەی عەین ئەسەد ڕایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی عەین ئەسەدەوە بەرەو سوریا کشاونەتەوە، ئەمەش دوای بریارەکەی ئەمریکا بووە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە نێو خاکی عێراق. ئەم سەرچاوەیە وتیشی: هێشتا بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە نێو سەربازگەی عەین ئەسەد ماون و بریارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە چەند قۆناغێک تەواوی سەربازگەکە چۆڵ بکەن.