فوئاد حوسێن: لەبارەی داهاتی نانەوتی بەرەوپێشچوون هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441410-فوئاد_حوسێن_لەبارەی_داهاتی_نانەوتی_بەرەوپێشچوون_هەیە_لەنێوان_هەولێر_و_بەغدا
وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە دانوستاندن لەنێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی داهاتی نانەوتی چووەتە پێش، وتیشی: "هیوادارین ئەو لیژنانەى نێوانیان کارەکانیان تاوەکو دووشەممە تەواو بکەن.
(last modified 2025-09-07T06:47:57+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2025 15:15 Asia/Tehran
  • فوئاد حوسێن: لەبارەی داهاتی نانەوتی بەرەوپێشچوون هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە دانوستاندن لەنێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی داهاتی نانەوتی چووەتە پێش، وتیشی: "هیوادارین ئەو لیژنانەى نێوانیان کارەکانیان تاوەکو دووشەممە تەواو بکەن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر وتی: "ئەوەی پەیوەندی بە داهاتی نانەوتییەوە هەیە زۆر چووەتە پێشەوە. بە تێڕوانینی من لەم رۆژانەدا دەگەنە لێکتێگەیشتن.

فوئاد حوسێن لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ وزە بە رۆژنامەڤانانی گوت: هیوادارین ئەو لیژنانە کارەکانیان تاوەکو دووشەممە تەواو بکەن بۆ ئەوەی تاوەکو سێشەممە ئەو راپۆرتانەی پێشکێشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن ئەرێنی بن و لەژێر رۆشنایی ئەوەش بڕیار بدرێ.شایانی باسە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی یەکێک لە مەرجەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانە کە تاوەکو ئێستا بەغدا و هەولێر لەسەر بڕی داهاتە رادەستکراوەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.